مەگنسیۆم ڕۆڵی هەیە لە دابەزاندنی كێشی لەشدا

مەگنسیۆم ڕۆڵی هەیە لە دابەزاندنی كێشی لەشدا

   كانزای مەگنسیۆم Magnesium لە نزیكەی 300 كارلێكی كیمیایی لەشدا بەشدارە، كە گرنگترینیان بریتین لە دروستكردنی پرۆتین، میتابۆلیزمی وزە، فرمانی دەمار و ماسوولكەكان، پەستانی خوێن، لەگەڵ ڕێكخستنی شەكری خوێن. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە مەگنسیۆم بە چەندین ڕێگە و میكانیزم ڕۆڵی هەیە لە دابەزاندنی كێشی لەشدا، كە ئەمانەن: مەگنسیۆم بەشدارە لە كرداری بەرهەمهێنانی وزە و میتابۆلیزمدا، ڕۆڵی گرنگی هەیە لە خەزنكردن و گواستنەوەی وزە لە خانەكانی لەشدا لەگەڵ تاودانی سەرفكردنی وزە، مەگنسیۆم لە ڕیخۆڵەدا لەگەڵ ماددە چەورەكان یەك دەگرێت كە لە هەرسكردن و هەڵمژینیان كەم دەكاتەوە، ئەمەش هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، چونكە هەوكردنی درێژخایەن هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، هەروەها چەند بەڵگەیەك لە بەردەستدان كە مەگنسیۆم ڕۆڵی لە كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردندا هەیە، ئەمەش هاندەریكی دیكەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش.

 

Top