هۆكارەكانی كەمبوونەوەی تەركیز

هۆكارەكانی كەمبوونەوەی تەركیز

   كەمبوونەوەی توانای تەركیزكردن Concentration لە ئەنجامی چوند گرفتێكی تەندروستیی پەیوەست بە ستایلی ژیانی ڕۆژانە ڕوو دەدات. هۆكارەكان: كەم خەوی یان خەوزڕان، سترێسی درێژخایەن كە لە ڕێگەی پەیداكردنی سەرئێشە و دڵەكوتێ و ئازاری ماسوولكەكان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تەركیز، خەمۆكی كە یەكێك لە نیشانە باوەكانی بریتییە لە كەمبوونەوەی تەركیز، نەخۆشیی گلاندی دەرەقی چونكە هۆرمۆنەكانی گلاندەكە گرنگن بۆ فرمانەكانی مێشك، پەستی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو درمانی دژەخەمۆكی، برسیبوون واتە كەمبوونەوەی خۆراك بۆ مێشك، ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی، بەدخۆراكی یان خۆراكی نا تەندروست، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، زیاد بەكارهێنانی مۆبایل، زیاد خەریكبوون بە سۆشیال میدیا بەتایبەتی لەكاتی كار و پیشەدا، خەریكبوون یان ئەنجامدانی چەند كارێك بەیەكەوە Multitasking، بارگرانیی زیادی كار و پیشە Boredom، زەبر بۆ ناوچەی سەر یان تەكانی مێشك Concussion، هەروەها گرفتی زیادبوونی چالاكیی جەستەیی AHDH.

 

Top