گرنگیی هاوسەنگی ئاستی شەكری خوێن پاش خواردن

گرنگیی هاوسەنگی ئاستی شەكری خوێن پاش خواردن

  ئاستی شەكری خوێن پاش خواردن Postprandial glucose بەگشتی پێویستە كەمتر بێت لە 140 ملگم/دێسیلیتری خوێن كە بە ئاسایی دادەنرێت، ئەگەرچی لەگەڵ تەمەندا كەمێك جیاوازیی دەبێت، هەروەها ئاستی 200 ملگم/دێسیلیتر یان بەرزتر واتە بوونی نەخۆشی شەكرە. ئاستی شەكری خوێن پاش خواردن بریتییە لەو ئاستەی شەكر كە پاش یەك كاتژمێر لە خواردن دەگاتە لووتكە، هەروەها لە ماوەی دوو كاتژمێری پاش خواردن بۆ ئاستی ئاساییی پێش خواردن دادەبەزێت. گرنگیی پشكنینی ئاستی شەكری خوێن دوو كاتژمێر پاش ژەمی خواردن: دەستنیشانكردنی حاڵەتی پێش نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، هەروەها نەخۆشیی شەكرەی دووگیانی Gestational diabetes. زۆر پێویستە كە ئەم پشكنینە ئەنجام بدرێت لەكاتی بوونی ئەم نیشانانەی خوارەوە: زیاد تێنووبوون، لێڵبوونی بینین، هەستكردنی درێژخایەن بە ماندووبوون، زیاد میزكردن، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین، لەگەڵ زیاد تووشبوون بە هەوكردنە میكرۆبییەكان.

 

Top