گرژبوونی ماسوڵكە: باوترین هۆكاری ئازاری مل

گرژبوونی ماسوڵكە: باوترین هۆكاری ئازاری مل

ئەگەرچی ئازاری مل گەلێك هۆكاری لەپاڵە، بەڵام گرژبوونی ماسوولكەكانی مل و شان بە باوترین هۆكار دادەنرێت، كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی گرێی ڕەق Hard knots لەم ماسوولكانەدا كە بە فشاردان ئازار پەیدادەكەن. گرژبوونەكە ڕوو دەدات لە ئەنجامی زیاد ماندووكردنیان، سترێسی فیزیكیی درێژخایەن، سترێسی دەروونی، بۆنموونە دانیشتن بەرانبەر كۆمپیوتەر بۆ ماوەیەكی زۆر، نووستن بە پۆزیشنێكی نەگونجاو كە فشاری زیاد دەخاتە سەر ماسوولكەكانی مل، مەشقی وەرزشی كە ببێتە ئەگەری سووڕانی كتوپڕ و بەهێزی ماسوولكەكانی مل، هەڵگرتنی جانتای قورس، زەبر بۆ ناوچەی مل كە كاریگەری بكاتە سەر ماسوولكە و بەستەرەكان، هەروەها پۆزیشنی نەگونجاو لەكاتی دانیشتن بۆ هەر مەبەستێك. هۆكارەكانی دیكەی ئازاری مل: پووكانەوەی ئێسك، هەوكردنی بڕبڕەكانی مل یان هەوكردنی جومگەكانی بڕبڕەكان، هەوكردنی ئێسك، تەسكبوونەوەی كەناڵی پەتكە دەمار، هەروەها شێرپەنجەی ئێسك. چارەسەركردن: مەرهەمی دژەئازار، دەنكی دژەئازار و خاوكەرەوەی ماسوولكە، یان دەرزی لەكاتی ئازاری تونددا، هەروەها بەكارهێنانی یاخەی مل Neck collar.

 

Top