رێنمایی خۆراكی بۆ ئافرەتی دووگیان
خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست لەكاتی دووگیانیدا بایەخێكی زۆری هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی دایك و گەشەی دروستی كۆرپە. جگە لە دابینكردنی بڕی تەواوی وزە (كالۆری)، پێویستە كە گرنگیی تایبەت بە چەند ماددەیەكی خۆراكی بدرێت كە زۆر پێویستن بە درێژایی مانگەكانی دووگیانی، بۆنموونە ڤیتامین B9 (فۆلەیت)، ئاسن، كالسیۆم، لەگەڵ ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا 3. ڕێنمایی خۆراكی: شیری كەمچەوری، پەنیر، ماست بۆ دابینكردنی كالسیۆم، ئینجا ماسی لە جۆری سالمۆن، ماكاریل یان هێررینگ هەفتانە دوو جار، لەگەڵ گوێز، زەیتی كانۆلا، تۆوی كەتان كە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا3، هەروەها نیسك، نۆك، سۆیا و پاقلەمەنییەكانی دیكە، پاقلەی سودانی، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، سپناغ، برۆكۆلی، سڵق، گەڵای خەردەل، لەگەڵ میوەی ئاڤۆكادۆ كە دەوڵەمەندن بە فۆلەیت، لەگەڵ خۆراكی دەوڵەمەند بە ئاسن وەكو: گۆشتی سوور، مەحار(گوێچكەماسی)، جگەر، مریشك، ماسی، تۆوی كولەكەی زستانە، بندق، پاقلەمەنییە وشككراوەكان، نیسك، نۆك، لەگەڵ سەوزە گەڵا تاریكەكانی وەكو سپێناغ و سڵق، هەروەها میوەی جۆراوجۆر.