ئایا بەكارهێنانی زینك بۆ هەڵامەت سوودبەشخە؟

ئایا بەكارهێنانی زینك بۆ هەڵامەت سوودبەشخە؟

تا ئێستا چارەسەری تەواو نییە بۆ هەڵامەت، بەڵام دەتوانرێت كە بە چەند ڕێگەیەك نیشانەكان سووك بكرێن و ماوەی چاكبوونەوە كورت بكرێتەوە. چەند لێكۆڵینەوەیەك ئاماژەیان بەمە كردووە كە بەكارهێنانی كانزای زینك كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، ئاستی هەوكردن لە لەشدا كەم دەكاتەوە، هەروەها هاندەرە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆس و بەكتریا و زوو چاكبوونەوە لە هەڵامەت، بۆنموونە وەرگرتنی 80-92 ملگم زینك ڕۆژانە لە ماوەی 24 كاتژمێری تووشبوون بە هەڵامەتدا یارمەتیدەرە بۆ هەستكردن بە سووكبوونی نیشانەكان و كورتكردنەوەی ماوەی چاكبوونەوە تا ڕێژەی 33%. ئاماژە بەمەش كراوە كە بەكارهێنانی ژەمی زیادی زینك بەدەر نییە لە زیانی لابەلای وەكو: هێڵنج، ڕشانەوە، نارەحەتیی گەدە، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، سك ئێشە، سكچوون، سەرئێشە، هەروەها هەستكردن بە سووتانەوەی دەم و گۆڕان لە هەستی چێژدا.

 

Top