چۆن پارێزگاری لە ڕێژەی دروستی چەوریی لەش دەكەیت؟

چۆن پارێزگاری لە ڕێژەی دروستی چەوریی لەش دەكەیت؟

لەش پێویستی بە بڕێك چەوری هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی فرمانەكانی، بەڵام پێویستە كە ڕێژەی چەوریی لەش لە نێو سنووری ئاساییدا بێت. چەوریی گشتیی لەش پێك هاتووە لە چەوریی پێویست Essential fat و چەوریی خەزنكراو Stored fat، چەوریی پێویست كە لە ئەندامەكاندایە وەكو مۆخی ئێسك، دەمارەخانەكان، مێشك، لەگەڵ ماسوولكە، زۆر گرنگە بۆ: دابینكردنی وزە بۆ میتابۆلیزم، پاراستنی پلەی گەرمیی لەش، پاراستنی ئەندامەكانی ناوەوەی لەش و جومگەكان لە هێدمەی فیزیكی. چەوریی خەزنكراو وەكو وزەی یەدەك لە چەورەشانەكاندا كۆ دەبێتەوە و كاریگەریی دەكاتە سەر ڕوخسار و شێوەی لەش. ڕێژەی ئاسایی چەوریی پێویست لە لەشدا بریتییە لە 3% بۆ پیاو و8-12% بۆ ئافرەت، هەروەها ڕێژەی ئاسایی چەوریی گشتیی لەش بریتییە لە 18-24% بۆ پیاو و 25-31%. بەگشتی دوو هەنگاو هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە ڕێژەی ئاسایی چەوریی لەش، كە بە سادەیی بریتین لە: كەمخواردن و زیاد جووڵانەوە، واتە كەمكردنەوەی كالۆری و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی و زیادكردنی چالاكیی فیزیكی.

Top