هۆكارەكانی لۆچبوونی پێستی دەموچاو
پێست گەورەترین ئەندامی لەشە،پێكهاتەیەكی ڕیزبەندكراوی ئاڵۆزی گلاند و بۆرییە خوێنییەكانە، لەگەڵ شانە بەستەرەكان كە پێكهاتوون لە كۆلاجین و ئیلاستین Elastin و كیراتین Keratin كە پرۆتینی ڕیشاڵیی گرنگن و توندی و توانای لاستیكیی پێست دەپارێزن، بۆنموونە كۆلاجین زیاتر توندی و پتەویی پێست دپارێزێت، ئیلاستین توانای كشان و مروونەی پێست، هەروەها كیراتین وەكو بەربەستی پاراستنی پێست كاردەكات. كۆمەڵێك هۆكاری ئاڵۆز دەبنە هۆی لۆچبوونی Wrinkles پێستی دەموچاو، بۆنموونە هەندێك هۆكار زیاتر دەبنە ئەگەری لۆچبوونی پێستی دەوری چاوەكان، هەندێكی دیكە هاندەرن بۆ لۆچبوونی دەوری دەم یان نێوچەوان..تاد. بە گشتی هۆكاری دەرەكی و هۆكاری ناوەكیی لەش هاندەرن بۆ لۆچبوونی پێست وەكو: تیشكی خۆر، كوالێتی خراپی هەوا، جگەرەكێشان، كەم خواردنەوەی ئاو، بەساڵاچوون، خۆراكی ناهاوسەنگ و بڕی زیادی شەكر لە خۆراكدا، شێوازی خەوتن بەتایبەتی نووستن لەسەر دەموچاو، وشكبوونی پێست لەبەر هەر هۆكارێك، هەروەها سترێس.