پارتی دیموکراتی کوردستان نوێبوونەوە ، بەخشش، هەردەم پێشەنگی
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی کوردی و کوردستانی چ بۆباشوورو کوردستانی عێراق،پاشان چ بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان هەرلە مێژوو ورۆژی دامەزراندنییەوە لە16ی ئابی 1946دا لە نێوهزروبیرروئەندێشە وبەرنامەی کار و خەباتی دامەزرێنەرورابەری سەرۆک مستەفا بارزانی دا وەک پارتێکی خاوەن
پڕەنسیپی دیموکراتی نیشتیمانی هەر لە قۆناغی سەرەتای خەبات و تێکۆشانی دا باوەڕی بەئازادی و سەربەخۆیی گەلان هەبووە ، لە نێویشیاندا باوەڕی تەواوی بە هەبوونی تەواوی مافەکانی نەتەوایەتی گەلی کورد وکوردستانیش.
لەدوای ئەومێژووەیەوە کە ئەمساڵ تەمەنی خەباتی شۆرشگێری شاخ وشارستانی و مەدەنی ویاسایی و دەستووری دەگات بە 78ساڵ، وەک پارتێکی نیشتیمانی هەروا وەک پارتێکی دیموکراتی هەڵگری بنەما ومیتۆدی باوەڕبوون بە مافەکانی مرۆڤ ودادپەرەوەری کۆمەڵایەتی وئازادییەکانی کۆمەڵگە و تاکە،لە پێناو هێنانەدی مافی نەتەوەیی گەلی کوردو گەل و نەتەوەکانی دیکەی کوردستان و بریاردان لە مافی چارەنووسازیی کە خۆی لە پرۆسەی سەربەخۆیی و بەدەوڵەت بوونی پرس و دۆزی کورد دەبینێتەوە، لەخەبات و تێکۆشاندا بووە .
دیوەکەی دی هاوکێشەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، دوژمنان وناحەزانیەتی
کە لەراستی دا دوژمنانی راستەقینەی پرس و دۆزی نەتەوەیی نیشتیمانی کوردن بەر لەوەی دوژمنی پارتی بن، هەرئەو دوژمن و ناحەزانەش لەو باوەڕە بوونەتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە هەڵگری پەیامی راستەقینەیی هاتنەدی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییە وبەوراستییانە پارتی بە جەندین جۆرو شێوە تاقیکراوەتەوە گەر لە قۆناغەکانی خەباتیش دا نەیتوانیبێ هەموو مافەکانی ئەو ئامانجە بێنێتە دی ، بەڵام هەرگیزاو هەرگیز سازشی نەکردووە.
سازشنەکردنی پارتی لەسەر پرسی چارەنووسسازی نیشتیمانی نەتەوەیی کە خپی لە سەربەخۆیی ودامەزراندی دەوڵەتی کوردی دەبینێتەوە لای ئەوانەی راستەوخۆ
وناراستەوخۆ ملیان لەبەر ملی پارتی ناوە و بە نهێنی و بە ئاشکرادژایەتی دەکەن ناتوانن لە راستییە لادەن وپرەنسیپی سازشنەکردنی پارتی لەسەربابەتی هەستیاری
چارەنووسسازدا بەهەند وەرنەگرن و لەهەردوو باری شەڕو ئاشتی لەگەڵ پارتی بوێری ئەویان نییە ئەو بابەتە وەک سەودا ومامەلە پێ کردن بهێننە سەر مێزی گفتوگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان سەودا و مامەلە بە پرسی چارەنووسازی نەتەوەیی ناکات.
ئەو پەیڤە سەرەتاییەمان هەموو بۆ ئەمە یە بڵێن پرنسیپە نیشتیمانییە نەتەوەییەکان چۆن جێگیرو نەگۆڕن و لەگەڵ سەردەم و پێشکەوتنەکانیش نوێ دەبنەوەو گۆڕانی ئەرێنییان بەسەردادێ و بەندو خاڵی دیکەش دەگرنە خۆ هەروا ئاوایش پارتی بۆ کارکردن و درێژەدان بە خەباتی شارستانی و لەسەردەمی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێشکەوتنە خێرایەکانی تەکنەلۆژیای دجیتەڵی وەک مرۆڤی زیرەکی خۆرسک لە
پێشکەوتن دایەو وخۆی دەگونجێنێ لەگەڵ تەگەرەو قەیرانەکان تا گۆڕینیان بە دەرفەت و سەرکەوتن. بۆچارەسەرو سارێژی برین وشوێنەواری کەموکوڕی بابەتە نەرێنییەکانی خۆیشی شارەزایە وبە لێزانی خاڵ لەسەر پیتەکانی دادەنێ .
نهێنی بەردەوامی و پێشکەوتن و بەخششی پارتی لە قۆناغەجیاجیاکاندا ، کۆنگرو
وکۆنفراسە، بەهەمووجۆرە کۆنفراسێک تا هی ئۆڕگان وبارەگا وناوچە ونووسینگە وبنکە وناوەندەکانیش بێ ،بە کۆڕوکۆڕبەندو کۆبوونەوە وڕەخنە وڕەخنەکاری و
ڕەخنە لەخۆگرتن و دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازو هەڵە و کێماسییەکانیش جۆرێکن
لە هەواو هەناسە و ئۆکسجینی نوێ و خوێنی گەرمی تازەن بە بەر جەستەی پارتییەوە و نوێبوونەوەی پێ دەبەخشن و پارتی بە فۆرمی تازە و ناوەرۆکێکی پێشکەوتووترو کراوەتر دێنێتەوە نێو جەماوەرە شۆڕشگێرەکەی و لەگەڵ پارت و
هێزە سیاسییەکانی کوردستان و دەوڵەتان و هێزو لایەنانی نێو دەوڵەتانی هاوپەیمانیش ڕژترو تۆکمەتر لەجاران بۆ پرسە چارەنووسازە ئایندەییەکان دێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ وگوتاروگفت و لوتف و کارو کردەوە و بەرنامەی تازەی پێییە
ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان ،لەسەردەمی سەرۆک ورابەرو فریادرەس و
کاریزما مەسعود بارزانی لە کارو کردەوە سوواو و باوەکان تێپەڕیوە وئێستابەشێوەی (خیلافی موعتاد ،خیلافی باو) خەبات دەکا ودروشمی سوواو و
چەقبەستووی بواردوە ، بە گوتار و گفتی تازەی پۆست ڕیفڕاندۆمەوە هەردەم لە بەرەوپێشەوە چوون وهەڵکشان وبەرزی دایەوبۆگەیشتن بەمەبەست وسەرکەوتن هیچ کات ساڵناکاتەوە وبەرنامە وخاڵە ئەرێنییەکانی ئامانجی دامەزراندنی خۆی هەر دێنێتە دی . ئەمە بۆ پارتی ئەستەم نییە،چونکە جەماوەرەکەی وخەڵکێکی زۆری کوردستان چاویان لەوەیە لەسەردەم و لەسایەی پارتی دا ئامانجەکانیان بێتە دی وچیترحازرخۆرانی بەرسێبەری نەتوانن جوانییەکانی پارتی ناشیرین پێشان بدەن .
هەولێر 25-6-2024