ســهرۆك بـــارزانـــی : بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەم.
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەم. پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین.
خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
مسعود بارزانی
26ی حوزەیرانی 2024