چۆن خۆت لە نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزیت؟

چۆن خۆت لە نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزیت؟

   ئایا دەزانیت كە سەرەتای نیشتنی چینێكی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرێكی دڵ تا دەگاتە ڕەقبوون یان تەسبكوونەوەی خوێنبەرەكە 10-15 ساڵ درێژە دەكێشێت تا بگوترێت كەسێك تووشی نەخۆشیی خوێنبەری دڵ Coronary artery disease بووە. كۆمەڵەی ئەمریكیی تەندروستیی دڵ AHA و كۆلێژی ئەمەریكیی تەندروستیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن ئاماژەیان بەمە كردووە كە دەتوانرێت بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێك بەڵام بە درێژایی تەمەن خۆمان بە ڕێژەی 80-90% لە نەخۆشیی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و جەڵتەی مێشك بپارێزین، كە بە كورتی بریتین لە: كۆنترڵكردن یان دابەزاندنی كێشی زیادی لەش، پەیڕەوكردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن لە تووشبووانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا، هەروەها بەكارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی كۆلیستیرۆڵ بە چاودێریی دكتۆر لە حاڵەتەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، بەتایبەتی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL.

 

Top