ســەرۆک بـــارزانـــی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات

ســەرۆک بـــارزانـــی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئاندرو دیزلی کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکە دا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

Top