کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەمریکا لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەجێدەهێڵێت و هەموو هاوکارییە داراییەکانی بۆ ئەو ڕێکخراوە ڕادەگرێت.
بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نەیتوانیوە سەربەخۆ لە کاریگەری سیاسی ناڕەوای وڵاتانی ئەندام هەڵسوکەوت بکات و پارەی ئەمەریکا بەم ڕێکخراوە نادادپەروەرانە و قورسە و لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی کە وڵاتانی گەورەی دیكەی وەک چین دەیدەن ناگونجێت.
گوڵان: سەردار خەلیل