ســـــەرۆک بارزانی : زۆر بەداخەوە بۆ ڕووداوی دڵتەزینی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا، کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی 1ی 2025، بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
زۆر بەداخەوە بۆ ڕووداوی دڵتەزینی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا، کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بوونە قوربانی.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری گیانلەدەستداوانی ئەو ڕووداوە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.