هەرێمی كوردستان خاوەن پێگەیەكی متمانەپێكراو
ئەگەر لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە میكانیزم و پیلانی جۆراوجۆ هەوڵی گۆشەگیركردن و لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان درا ، بەڵام كردەوە و هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان وایانكردووە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ، خاوەن پێگەیەكی بەهێز و ژمارەیەكی دیار وبەرچاو بێت و مامەڵەی زۆرێك لە وڵاتان لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتێكی سەربەخۆ وایە .
هەر ئەوەشە وایكردووە كە ئەو شێوازە پەیوەندییانە و سیستەمە سیاسییە لە دەرەوە وەك شوناسێكی لە بێت بۆ هەرێمی كوردستان و بە شێوەیەك كە لە سەر ئاستێكی بەرز پێشوازی و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بكرێت و كاتێكیش سەركردەوە و كاربەدەستە بەرزەكانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بە پێچەوانەوەش مامەڵە زۆر دەوڵەتێكی خاوەن سەنگ وپێگەی لەگەڵ بكرێت ، ئەو هەموو گرنگ و بایەخدانەش دەگەرێتەوە بۆ سەنگ و پێگەی جوگرافی و ئابووری و سەربازی و ئینجا هەرێمی كوردستان وەك هاوپەیمانێكی نێودەوڵەتی متمانەپێكراو لە رابردو و ئێستا بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری لە پارێزگاری سەقامگیری بۆ هەموو ناوچەكە و جیهان بینی و قوربانی گەورەی لەو پێناودا بەخشیی، هەروەها هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی ودەستووری رۆڵێكی گرنگ و دیاری لە پرۆسەی سیاسی عێراق هەیە ، بە دونیایەكی دیموكراسی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە سەرنجەكان لە سەر هەرێمی كوردستانن ، ئەوەش وایكردووە كە پشتكردن لە كوردستان و سەركردایەتییەكی ئەستەم بێت .
بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە هەموو لایەن ئەو قبووڵ بكەن و هەرسیشی بكەن كە ، چیتر چاڵ لێدان و دروستكردنی قەیران و گەمارۆدان و ئاستەنگ دروستكردن و سەپاندنی بریاری تاكەلایەنە زۆرینە ناتوانن هەرێمی كوردستان گۆشەگیر و پەراوێز بخەن ، چونكە هەرێمی كوردستان لە مێژە لە رۆِڵە سیاسیە خۆجییەكان دەرباز بووە چوووەتە قۆناغێك كە ئێستا ڕۆڵی كاراكتەری سیاسی جیهان دەبینێت لە زۆرێك لە پرسە گرنگەك و خاوەن بیرۆكە و دەستپێشخەری و دانووستان وگفتگوگۆیە لە پاراستنی هاوكێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بە شێوەیەكی گشت بەتایبەتی رۆَڵی ژیرانە و حەكیمانەی سەرۆك بارزانی وەك رابەری نەتەوەیی كورد بێ وێنەیە و چونكە دارێژەی ستراتیژییەكانی سیاسەتی ناوخۆیی و هەرێمایەتی ودەرەكیی هەرێمی كوردستانە و چۆنێتی مامەڵەكردنشی لەگەڵ و رووداو وپێشهاتەكانی جێگەی گرنگ و بایەخی هەمووانە .
لەلایەكی ترەوە ، هەردوو جەمسەری سیاسی و دیپلۆماسی و سەركردەی بەهێز وبەتوانا ڕێزداران نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان ، بەكاراكتەرە خۆڕاگر و بەهێز كاریگەرەكانیان ، پلان و بەرنامەی ستراتیژی سەرۆك بارزانی لە راستیدا جێبەجێ دەكەن و خەڵكی كورستان بە هەموو پێكهاەكانی لە هەرەشە و مەترسییەكان رزگار دەكەن ، خۆ پێوستە مامەڵەكردنی دەوڵەتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەك كاراكتەرێكی بەهێزی ناوچەكە پەیامێكی ئاشكرا بێت بۆهەموو ئەوانەی كە جگە لە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان هیچی تریان لە هەگبەدا نییە، كە هەرێمی كوردستان هێزێكی كاریگەری و بەتوانایە و بەشێكی گرنگ و بەرچاوە لە هاوكێشەكانی ناوچەكە ، داننان بەو راستییە و مامەڵەكردن لەگەڵ تەنیا ڕێگەیە بۆ پاراستی بەروژەندییە هاوبەشەكانی هەموو كاراكتەرەكان ، هەموو هەمووشیان لە پێش هەمووشیاندا بەرژوەندییەكانی هەرێمی كوردستان ، ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بە سەنگ و پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێوەدەوڵەتیدا كەنكۆڵی كردنی ئەستەمبووە.