زیانە تەندروستییەكانی تاتووكردن

زیانە تەندروستییەكانی تاتووكردن

 لە ئێستادا تاتۆكردن Tattooing زیاتر لە پێشان باو بووە، بەڵام گەلێك كەس بە زیان و ڕیسكە تەندروستییەكانی ئاشنا نین، بۆیە پێویستە لەسەر هەر كەسێك كە بڕیاری تاتۆكردنی هەر بەشێكی لەشی دەدات كە بە زیان و ڕیسكە تەندروستییەكانی ئاشنا بێت. تاتۆ نیشانێكی هەمیشەییە لەسەر چینی سەرەوەی پێستدا بە بۆیە یان مەرەكەبی تایبەت و بە ڕەنگی جیاواز. زیان و ڕیسكە تەندروستییەكانی تاتۆكردن:

• تاتۆكردن واتە دروستكردنی برین لە پێستدا، بۆیە ئەگەری هەوكردنی پێست بە میكرۆب دێتە پێشەوە، بەتایبەتی ئەگەر هەنگاوەكانی پاك وخاوێنی نەگرێنە بەر.

• پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بۆیە، یان مەرەكەبی تاتۆ Tattoo ink بەتایبەتی ڕەنگی سوور بە شێوەی خورشت و ئاوسان و سووربوونەوەی پێست، هەندێك جاریش دروستبوونی گرێی هەوكردن Granuloma یان زیاد گەشەكردنی ئاسەوار بە شێوەی بەرجەستەبوونی ڕەقی پێست Keloid لە دەوری شوێنی ژەنینی دەرزی تاتۆدا.

• گواستنەوەی نەخۆشی لە ڕێگەی خوێنەوە ئەگەر ئامێری تاتۆكردن پێش دووبارە بەكارهێنان بە تەواوی و بە شێوەیەكی زانستییانە پاك نەكرابێتەوە، بۆنموونە هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر لە جۆری B و C، بۆیە پێویستە كە ڤاكسینی هەوكردنی جگەر پێش تاتۆكردن وەربگیرێت.

 

 

Top