بڕی زیادی خوێ ئەگەری ئەكزیما زیاد دەكات!

بڕی زیادی خوێ ئەگەری ئەكزیما زیاد دەكات!

ئەمە زانراوە كە بڕی زیادی خوێ (سۆدیۆم) پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی دڵ، شێرپەنجەی گەدە، قەڵەوی، نەخۆشیی گورچیلە، لەگەڵ پووكانەوە یان لاوازبوونی ئێسك، بەڵام جگە لەمانە، لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی كالیفۆرنیا- سان فرانسیسكۆ هاتووە كە بڕی زیادی خوێ لە خۆراكی ڕۆژانەدا، هاندەرە بۆ سەرهەڵدانی ئەكزیمای پێست Eczema. هەروەها ئاماژە بەمە كراوە كە ڕۆژانە خواردنی بڕی زیادی تەنیا یەك گرام سۆدیۆم (كە دەكاتە نیو كەوچكی كوپ خوێ) ئەگەری ورووژاندنی ئەكزیما تا ڕێژەی 22% بەرز دەكاتەوە. ئەكزیما نەخۆشییەكی درێژخایەنی پێستە كە نیشانە سەرەكییەكانی بریتین لە خورشت و وشكبوونی پێست، ئەكزیما یەكێكە لە گرفتە باوەكانی پێست، ڕێژەی تووشبوون لە زیادبووندایە لەم ساڵانەی دواییدا بەتایبەتی لە وڵاتە پیشەسازییەكاندا لە ئەنجامی هۆكارەكانی دەورووبەر و ستایلی ژیان، بەتایبەتیش خۆراك. لە لێكۆڵینەوەكەدا باس لەمەش كراوە كە بڕی زیادی سۆدیۆم لە پێستدا خەزن دەكرێت و دەبێتە ئەگەری هەوكردنی پەیوەست بە ئەكزیما، ئەمەش ڕوون كراوەتەوە كە كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكی ڕۆژانەدا ڕێنمایی دەكرێت بۆ كەسانی تووشبوو بە ئەكزیما، چونكە ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ سووككردنی نیشانەكان.

Top