شووتی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان

شووتی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان

 پسپۆران جەختیان كردووەتەوە كە شووتی Watermelon ڕۆڵێكی باشی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، لەگەڵ چەند جۆرێكی شێرپەنجە. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی شووتی بریتین لە: ڕێگرتن لە كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش، هاندانی سووڕی خوێن، دابەزاندنی پەستانی خوێن، پاراستنی تەندروستیی دڵ، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش كاتێك كە دەبێتە جێگرەوە بۆ شیرینی و شەكرە دەستكردەكان، چونكە شووتی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش دەهێڵێتەوە، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك لەگەڵ باشتركردنی تەندروستیی ڕیخۆڵە و گەشەی بەكتریای سوودبەخش، باشتركردنی تەندروستیی پێست بەهۆی ڕێژە باشەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان و ڤیتامینەكانی A و D، سووككردنی ئازار و گرژبوونی پەیكەرە ماسوولكەكان، چونكە شووتی ماددەیەكی سرووشتی بە ناوی سیترولین L-citrulline لەخۆدەگرێت، كە فرمانی خوێنبەرەكان باشتر دەكات و هاندەرە بۆ خاوكردنەوەی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، بەم شێوەیە سووڕی خوێن باشتر دەبێت و پەستانی خوێن نزم دەبێتەوە، لەوانەشە كە ئەم ماددەیە گەیاندنی ئۆكسجین بە ماسوولكەكان باشتر بكات، كە سوودی زۆری بۆ وەرزشكاران دەبێت لە زیاد چالاكبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرگەگرتن، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئازار و گرژبوونی ماسوولكەكان، بەتایبەتی لەكاتی ئەنجامدانی مەشق و وەرزشی تونددا.

Top