ئەلیسا:موزایەدەی نیشتمانپەروەریمان لەسەر مەکەن فول ستۆپ

ئەلیسا:موزایەدەی نیشتمانپەروەریمان لەسەر مەکەن فول ستۆپ

بە هۆی ئەنجامدانی کۆنسیرتێک لە ئەڵمانیا خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی ئەلیسا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لە سۆشیال میدیا گوایە ئەوە کۆنسێرتەی هاوکات بوو لەگەڵ ڕووداوەکانی کەرتی غەززە.

لە وەڵامدان ئەلیسا لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە «X» وتی: «ئەگەر ئەندازیار کارەکەی وەستاند، پارێزەرەکە داواکارییەکانی لە دادگا راگرت، خاوەن چێشتخانەکە خزمەتگوزارییەکانی ڕابگرێت، خاوەنی بانکیش دەرگاکانی داخست، ئەوا هەموومان کارەکانمان ڕادەگرین.»

ئەلیسا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەردەمی لوتکەی شەڕدا هونەرمەندان بەردەوام بوون، چونکە ئەمە کاری ئێمەیە، ئەمە بژێوی ژیانی ئێمەیە، و لە پێناوی کەسانی شکستخواردوو و بێهودەدا ناوەستین کە دەنگ دەدەن! موزایەدە لەسەر نیشتمانپەروەری و هەڵوێستمان مەکەن، فۆل ستۆپ.”

لە میانەی ئاهەنگەکەیدا کە هەفتەی رابردوو لە ئەڵمانیا ئەنجامیدان ئەلیسا داوای لە ئامادەبووان کرد خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی غەززە بوەستن و وتی: «من ناچارم کاری خۆم ئەنجام بدەم، چونکە پابەندم، بەڵام دەزانین ئەمڕۆ چی ڕوودەدات، و هەر بۆیەش خولەکێک بێدەنگی دەگرین و هەموومان لە پێناو فەلەستین و هەموو شەهیدەکاندا وەستاوین».

هەر سەبارەت بە رووداوەکانی غەززە چەندین ئەکتەرو هونەرمەندی هۆلیوود لە نێویاندا جۆن ستیوارت ئەکتەری کۆمیدی و خواکین فۆنیکس خاوەن خەڵاتی ئۆسکار نامەیەکیان بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نارد و داوایان لێکرد فشار بکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە ئیسرائیل و غەززە.

ئەم کەسایەتییە ناودارانە بۆ بایدنیان نووسیوە: داوا لە ئیدارەی ئێوە، و هەموو سەرکردەکانی جیهان دەکەین، ڕێز لە هەموو رێز لە گیان و خاکی پیرۆز بگرن و ئاگربەست رابگەیەنن لە هەمان کاتدا ئاسانکاری بکەن بەبێ دواکەوتن بە ئازادکردنی سەلامەتی بارمتەکان”.

لە نامەکەدا هەروەها دەڵێن: ئێمە ڕەتیدەکەینەوە چیرۆکی بێدەنگیمان بۆ نەوەکانی داهاتوو بگێڕینەوە کە ئێمە بێدەنگ وەستاین و هیچمان نەکرد.

سەرچاوە: سیدتی

Top