هونەرمەند ئازا حەسیب قەرەداغی (هەواری هەوری) دەباتە سلێمانی
لە 12/11/2023 نۆیەمین پێشانگەی شێوەكاریی خۆی لە شاری هەولێر كردەوە,لە ئێستادا نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (ئازا حەسیب قەرەداغی) كارە هونەرییەكانی دەباتە شاری سلێمانی و دەیەمین پێشانگەی تایبەتی خۆی دەكاتەوە.
بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 28/4/2024 لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە هونەرمەند(ئازا حەسیب قەرەداغی) دەیەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری خۆی بە ناونیشانی (هەواری هەوری) بكاتەوە.
ئەم پێشانگەیە كە زانكۆی جیهان-سلێمانی هەڵدەستێت بە سازدانی,بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و پێشانگەكە دوو كاتی جیای بۆ دیاریكراوە,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1:30نیوەڕۆ,هەروەها كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 7ی ئێوارە كراوە دەبێت.
هەروەها لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ كردنەوەی (هەواری هەوری) لە گەلەری زانكۆی جیهان لە شاری سلێمانی كە بڕیارە لە ڕێكەوتی 5/5/2024 ساز بكرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی