مەرجى سەقامگیرى عێراق جێبەجێکردنى مافەدەستوورییەکانى هەرێمى کوردستانە
عێراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرد و به‌زۆر دروستكراوه‌یه كه له سه‌ڕه‌تاوه تا به ئێستا قۆناغى سه‌خت و پڕململانێى بڕیووه و تووشى ماڵوێرانى و كوشتارى زۆر بووه‌ته‌وه ، تاقیكردنه‌وه‌ى سیسته‌مه حكومرانییه‌كان له ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ى رابردوو هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى و تاكۆمارى و به‌ئێستاى فیدڕاڵى نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیووه خۆشه‌ویستى ویه‌كده‌نگى بۆ ئه‌و عێراقه ده‌ستكرده دروست بكات ، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و لێوارى هه‌ڵدێران هه‌نگاویی ناوه ، به‌تایبه‌تى بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و جوگرافیا به زۆر لكێندراوه‌كه و شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى سته‌مكارانه و نامرۆڤانه‌ى حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر به كوردوكوردستان و مافه‌ره‌وا زه‌وتكراوه‌كانى دۆخه‌ى چه‌ندین ئه‌وه‌نده ئاڵۆزتر وپڕ كێشه‌تر كردۆته‌وه .
ده‌توانین بڵێن كه شێوازه و جۆرى حكوومڕانییه‌كانى عێراق ، نه‌ك هه‌ر نه‌یاتوانى پرسى كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ زیاتر ناكۆكیی و ناسه‌قامگیرى به‌دواى خۆیدا به‌جێهێشتووه ، چونكه ڕه‌چاونه‌كردنى مافه‌كانى هۆكارى سه‌ره‌كیی بووه كه له‌ماوه‌ى زیاتر له 100 ساڵى رابردوو ناوچه‌كه ئاشتى و ئاڕامى به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت .
گه‌لى كورد ، وبزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌ى هه‌ر له‌سه‌رده‌مى پاشایه‌تى و ئینجا عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ساڵى 1958 و دواتررگرتنه ده‌ستى كۆماریه‌كان ، نه‌ك هه‌ر به‌ڵێن و ڕێككه‌وتننامه‌كان و مافه‌ره‌واكانى گه‌لى كورد نه‌چوونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به‌ڵكو خه‌ون و ئامانجى هه‌موو ئه‌و حكوومه‌ت و سیسته‌مانه ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وانه و ناوه‌ندگه‌ڕایی و هه‌وڵدان بوو بۆ ڕیشه‌كێشكردنى مۆڕكى نه‌ته‌وایه‌تى كوردستان و گۆڕینى دیموگرافیا و شوناسى نه‌ته‌وه‌یی كورد ،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گوشارانه دژى كوردوكوردستان به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش به لۆژیك و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق به‌رده‌وام بوو ، به‌ڵام تا ئێستا پرسى كورد و مافه‌ره‌وا سه‌ره‌كییه‌كانى تا به ئه‌مرۆش به بێ چاره‌سه‌رى ماونه‌ته‌وه .
ئاشكرایه، له دوێنى و ئه‌مڕۆشدا هه‌موو جۆره سیناریۆ و چه‌ك و ئه‌نفال و كیمیاباران وچه‌كى كوشنده و گه‌مارۆدان نه‌ما بۆ له‌ناوبردن و گۆڕینى جوگرافیا و سڕینه‌وه كورد و راگواستن له سه‌ر زێدى باب و باپیرانى ته‌نها به‌تاوانى كوردبوون و ده‌یان هه‌زار كورد شه‌هید و ئاواره و په‌نابه‌رى وڵاتان بوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له دواى رووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس له سه‌رده‌ستى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانى و به هاوكارى گه‌لى كورد سیسته‌مێكى فیدراڵى و دیموكراسى كه تێیدا ده‌ستوور ماف گه‌لى كورد و پێكهاته و ئایین و ئایینزاكانى تێیدا جێگر كرابوو ، به‌ڵام له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق سیاسه‌تى په‌راوێز خستن و جارێكى تر به‌عه‌ره‌بكردن و په‌ڵاماردان و گه‌مارۆدانى كوردستانیان گڕته‌وه‌به‌ر ، ئه‌وه‌ش وایكرد كه بێ متمانه‌ى زیاتر له نێوان كوردستان و عێراق دروستتر بێت و كێشه‌كانى قوڵتر ببنه‌وه و ئارامى سه‌قامگیرى نه‌هێته‌ئاراوه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵ بوون بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به رێگه‌ى ده‌ستوور و گفتوگۆ و بنه‌ماكانى سازان ، به‌ڵام هه‌میشه زێهنیه‌تێكى ملهۆر و تاكڕه‌وانه له عێراقدا خه‌ون به لاوازكردن و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌بینێت له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنى هه‌موو بنه‌ماكانى دیموكراسى و ئاشتى و پێكه‌وه ژیان و نموونه‌ى جوانى هه‌رێمى كوردستان .
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی سیاسى كورد به لۆژیك و دیپلۆماسى ژیرانه‌ى خۆى توانیوێتى گه‌لى كورد و قه‌واره‌كه‌ى له نێو ناوچه‌یه‌كى پڕ كێشه و ململانێ و له‌نێو عێراقێكى ناسه‌قامگیر له گشت روویه‌كه‌وه بپارێزێت وبه‌رگری له مافه‌ره‌واكانى بكات و رووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه ببێته‌وه كه ئامانج تێیدا بچووكردنه‌وه‌ى مافه‌ره‌واكانى كورد له یه‌ك پرسدا ئه‌ویش مووچه وبودجه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه.
بۆیه، سه‌ره‌راى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى جارێ پرسه گرنگه‌كانى گه‌لى كورد وه‌ك خاك به‌تایبه‌تى و ده‌یان ماده‌ى ده‌ستوورى به‌هه‌ڵپه‌ساردراویی ماونه‌ته‌وه ،چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هه‌میشه چاوه‌روانى ده‌رفه‌تێكن كه كار بۆ لاوازكردن ونه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له ژێر سیسته‌مێكى تاك جه‌مسه‌رى زیان به كورد وكوردستان بگه‌ێنن ، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه وا ده‌كات كه هه‌رگیز عێراقێكى سه‌قامگیر وته‌نا نه‌هێته‌ى ، چونكه مامه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا به‌رامبه‌ر به دۆزى كورد وهه‌ولێر پاشگۆێ خستنى مافه‌ره‌واكانى واده‌كه‌ن كه عێراق هه‌میشه له نێو ململانێ و ناسه‌قامگیریدا بمێنێته‌وه .