سەلمە گەیشتە وڵاتی تونس

سەلمە گەیشتە وڵاتی تونس

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 28/4/2024 شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەرتاج دەستی پێكرد و تیپی شانۆی هەوار كە نوێنەرایەتی عێراق دەكات لە شاری كەركوكەوە گەیشتە وڵاتی تونس و دەستی بە نمایشەكانی كرد.

لە نێو 15 وڵاتی جیهانەوە گروپی شانۆی هەوار دوو نمایشی شانۆیی هەیە,لە كەشێكی كراوەدا لەسەر شەقام هەروەها نمایشێكی دیكەی لە نێو هۆڵدا.

سەلمە گەیشتە وڵاتی تونس

تیپی شانۆی هەوار مۆنۆدرامای (سەلمە)ی لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەرتاج بە زمانی فه‌ره‌نسی نمایشكرد,كە خانمە ئەكتەری فەرەنسی (ئۆرێلی ئیمبێرت)ئەكتەری نێو مۆنۆدراماكە بوو.

سەلمە گەیشتە وڵاتی تونس

هەروەها بڕیارە یەكی ئایار مۆنۆدرامای (سەلمە)دووەم نمایشی ئەنجام بدات و لە بەشی پێشبڕكێ شانۆی هۆڵدا بەشداربێت, كە بۆ ئەم نمایشەی دوو ئەكتەر بەشدارە,خانمە هونەرمەندی شانۆكار (هەوار فارس) بە زمانی كوردی و خانمە ئەكتەر و شانۆكار(ئۆرێلی ئیمبێرت) بە زمانی فەرەنسی.

سەلمە گەیشتە وڵاتی تونس

هەروەها هونەرمەندی شانۆكار (نەژاد نەجم)دەرهێنەری سەلمە, لە خولی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج له گەڵ ژمارەیەك شانۆکاری تونسی وۆرکشوپێکی شانۆیی دەبێت بە ناونیشانی (دروووستكردنی ئەكتەری بە ئاگا بۆ شانۆی شەقام) كە ئەم وۆركشۆپە بۆ ماوەی 5ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەلمە گەیشتە وڵاتی تونس

شانۆگەری سەلمە كە بەرهەمی گروپی شانۆیی هەوارە,هونەرمەند و شانۆكار (نەژاد نەجم) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو دكتۆر (دڵشاد مستەفا) دەقی شانۆگەرییەكەی نووسیوە, سەلمە زمانحاڵ و كاراكتەری سەرەكی نێو شانۆگەرییەكەیەو هەر جوڵەو دەقێكی پەیامێكەو كۆمەڵێك چیرۆكی تراژیدیا دەگێڕێتەوە هەرجارەو ڕۆڵێك دەبینێت ,ئەم مۆنۆدرامایە چیرۆکەکەی لە راستییەوە وەرگیراوە و پێنج چیرۆکی ئەنفال و دوو چیرۆکی هەڵەبجەی تێدایە و باس لە خانمێک دەکات کە لەو سەردەمە ئەو ئازارانەی بینیووە,سەلمە هاوارێكە بەگوێی جیهاندا, ناوەڕۆكی ئەم مۆنۆدرامایە باس لە نەهامەتی و رووداوە یەك بەدوا یەكەكانی گەلی كورد دەكات لە ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاگواستنی خێزانی كورد لە خاك و زێدی خۆیان.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top