لە هەولێر فیستیڤاڵی كورته فیلمی قوتابیانی كۆلێژی هونهرهجوانهكان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و شانۆكاران و ئارەزوومەندانی فیلم و سینەما,ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 12/5/2024 لە ئیمپایەر سینەما لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر شەش كورتە فیلمی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین نمایش كران.

كۆلێژی هونەرە جوانەكان/بەشی سینەما و شانۆ,بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر/بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر,فیستیڤاڵی ساڵانەی پڕۆژەی ژمارەیەك قوتابیانی ساز كرد.

هەر لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانین لەلایەن ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان/ زانکۆی سەلاحەدین و بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر پێشکەش بە قوتابیانی بەشداربوو و مامۆستایانی سەرپەرشتیار کرا.

بە هۆی پێشوازیی گەرمی بینەری كورتە فیلمەكان و زۆری ژمارەی ئامادەبووان لە هۆڵەكەدا,فیلمەكان دوو جار نمایش كران.
هاوكات لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەكەدا هەر لە ئیمپایەر سینەما, دكتۆر(سەباح حوسێن)پێشانگەیەكی كاریكاتۆری كردەوەو ژمارەیەك لە پۆرترێت و كارە هونەرییەكانی نمایش كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی








