لە هونەر دووركەوتەوە بوو بە ملیۆنێر

لە هونەر دووركەوتەوە بوو بە ملیۆنێر

خانمە ئەكتەری ئەمریكی جێسیكا ئەلبا لە ساڵی ٢٠١٣ یەكەم كتێبی خۆی بە ئامۆژگاری بۆ ژیانێكی تەندروستتر بڵاو كردەوە، كتێبەكە بوو بە یەكێك لە پڕفرۆشترین كتێبەكان و ئێستا جێسیكا كار لەسەر بیرەوەرییەكانی دەكات، لە كتێبەكەیدا چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات، كە تا ئەو كات مایەی شۆك بوو بۆ جەماوەر.

جێسیكا لە ژیاننامەی خۆیدا ئاشكرای دەكات كە لە تەمەنی پانزە ساڵیدا ڕفێنراوە، ئەم بابەتەش پێشتر بە ئاشكرا باسی نەكرابوو، ئەو خانمە ئەكتەرە لە ساڵی ١٩٩٦ لە بەشی یەكەمی بەرنامەی تەلەفزیۆنی بە ناوی (فلیپەر) ڕفێندرا، دوای چواردە كاتژمێر لە ناو سندووقی ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە كە دەست وپێی بەسترابووەوە و چاوی بەسترابوو.

چیرۆك

جیسیكا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ئامادەیە هەموو چیرۆك و بەسەرهاتەكانی ژیانی بگێڕێتەوە، هەر لە سەرەتاوە وەك ئەكتەری منداڵ تا ببێتە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیایەكی ملیار دۆلاری، ئەو ژیانێكی نایابی بەسەر بردووە و چیرۆكێكی گەورەی هەیە بۆ گێڕانەوە.

لە هونەر دووركەوتەوە بوو بە ملیۆنێر

هەر لە كتێبەكەدا چەند بابەتێكی دیكەیش باس دەكات كە لە ژیانیدا زۆر هەستی پێ نەكراوە، لەوانە گەورەبوونی جێسیكا لە خێزانێكدا كە لە ڕووی ئایینییەوە توندڕەودا بوو، ئەوەش باس دەكات كاتێك تەمەنی بوو بە ٢٠ ساڵ، ئەو خانمە ئەكتەرە یاخی بوو و پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیەكی بەست بە ناوی مایكل وێزەرلی، دوای جیابوونەوەیان دواتر جێسیكا هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە ڕاستەقینەكەی كرد، كە كاش وارن بووو سێ منداڵی لێی هەبوو بە ناوەكانی ئۆنەر (١٢ ساڵ) و هێڤن (٩ ساڵ) و هایس تەمەن ٢ ساڵ.

كەسە نزیكەكانی جێسیكا دەڵێن زۆر شتی هەیە بۆ وتن، لەوانە ئەوەندە زاڵ بووە و باوەڕی بە تواناكانی خۆی هەبووە كە وازی كەسانی دیكە هێناوە. بەڕاستی چیرۆكی ژیان ئیلهام بەخشە.

لە هونەر دووركەوتەوە بوو بە ملیۆنێر

دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە دونیای نواندن و سینەمادا بەدەستی هێنا، لە ساڵی ٢٠١٢ جێسیكا ئەلبا كۆمەڵەی كۆمپانیای The Honest Company ی دامەزراند، كە كەلوپەلی بەكاربەری ناوماڵە و دوورە لە كەرەستەی دەستكرد و دایبی درووست دەكات، جگە لە بەرهەمەكانی چاودێریكردنی پێستی لەش She is a very successful، ئەمەش وای كردووە كە تا ڕاددەیەكی زۆر لە هونەر دوور بكەوێتەوە، بەڵام ئەو دووركەوتنەی ژنێكی گەنج كە سامانی پاكی یەكسانە بە ٣٤٠ ملیۆن دۆلار. جگە لە كاری خێرخوازی، هەروەها جێسیكا ئەلبا كۆمپانیایەكی دروست كرد كە بەرهەمی ژینگەدۆست بۆ دایكان و منداڵانی تازەلەدایكبوو دابین دەكات، نەك هەر ئەوە، بەڵكو لە ساڵی ١٩٧٦لۆبیی كرد بۆ دەرچوونی یاسایەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆنترۆڵكردنی ماددە ژەهراوییەكان.

Top