هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد

هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 7/5/2024 هونەرمەندی شێوەكار (محەمەد سابیر)ناسراو بە ناشاد دوای ساڵانێكی زۆر ملمانێی لەگەڵ نەخۆشییەكەیدا لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی كۆچی دواییكرد.

هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد

(محەمەد سابیر)ناسراو بە ناشاد ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایكبووەو یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی كوردستان,ئەم هونەرمەندە شێوەكارە لە ساڵی 1969ەوە دەستی كردووە بە كاری هونەری و ئەندامی گەلەریی بابان و ڕێكخراوی هونەرمەندان بووە,ناشاد كە ستایڵێكی تایبەتی بە وێنەكێشان هەیە لەگەڵ ئەوەی تابلۆكانی پڕن لە پەیامی خۆشەویستی و ئاشتەوایی,بەشێكی دیكەی كارە هونەرییەكانی گوزارشتییان لە سەختی ژیان و ناخۆشییەكانی ڕۆژگار دەكرد بۆ ئەوەی گۆڕانكاری بكات و ژیان جوانتر بكات.

هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد

ئەم هونەرمەندە لە ساڵانی هەفتاكاندا دەستی بە كاری دیواربەندی كردووەو لە بەشێكی زۆری ناو شاری سلێمانی تابلۆی لەسەر دیواری شوێنە گشتییەكان كێشاوە,هەروەها چەندین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری كردۆوتەوە لە ناو كوردستان و ئێران و وڵاتانی ئەوروپا و دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.

هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد

بە ماوەی چەند كاتژمێرێك پێش كۆچی دوایی ناشاد,هونەرمەندی پەیكەرساز (چێنەر نزار)كە هاوڕێ و كەسێكی نزیكی ناشادە لە بڵاوكراوەیەكی فەیسبووك ئاماژەی پێدا كە باری تەندرووستی ناشاد ناجێگیرەو بە نووسراوێكی فەرمی سەرجەم تابلۆكانی ناشادی لە كارگەی كەلتوورەوە كە شوێنی كارە هونەرییەكانی بوو دایەوە دەستی خانەی بەساڵاچووان.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد
هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد
هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد)كۆچی دواییكرد
Top