ئاگر تێ بەردانەکەی قەیسەریی دێرینی هەولێر دەستێکی ڕەشی کیین لە دڵ بووە

ئاگر تێ بەردانەکەی قەیسەریی دێرینی هەولێر دەستێکی ڕەشی کیین لە دڵ بووە

لە دوينێوە ئەوندە خەفەتبار بووم بەو کارەساتی ئاگر کەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێری جوان و دێرین ، مەگەر ماڵی خۆم سووتابووایە ئەوەندە خەفەتم نەدەخوارد ، لە دوێنێوە هیچ نەمتوانی سەیری دیمەنەکانی ئاگر کەوتنەوە و سووتانی ماڵ و موڵکی کاسبکاران و ئەوانەی بە چەندین ساڵە کاریان کردووە بە چرکەیەک بە بەر چاویان لە ناوچوون ، دیمەنە ناخهەژێنەکان فرمێسکی ئەو گەنجە خێر لە خۆ نەدیوانە زیاتر دڵتەنگی کردین ، بە داخم بۆیان .
ئەوەی ڕاستی بێت ئەو ئاگر کەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم ساڵ لە پایتەختی هەولێری دێرین ڕوویان دا بە تایبەت ئاگرەکەی دوێنێی بازاڕی قەیسەری کە بووە هۆی سووتانی 226 دوکان و برینداربوونی 132 کەس زەنگێکی خەتەر ناک و پەیامێکی روونە بۆ ئەوەی باشتر بزانین کە بە ئاشکرا دوژمنان و ناحەزانمان، تەنانەت خۆفرۆشان چەندە رقیان لە پێشکەوتن و جوانییەکانی قەیسەری هەولێر و ئەو گەشەپێدان و بوژانەوە و ئەو خۆڕاگرییەی دانیشتووان و خەلکی هەولێر بە ئاشکەرا روون و دیارە، کە دەستێکی ڕەشی داخ لە دل دەیانەوێ هەر جارەو ماڵ و حاڵ کەسابەتی خەلکانێک لە ناو ببەن، تاوەکو خەلک ئاسوودە نەژیت و زەرەر و زیان بە هاوڵاتییانی سڤیل و بگرە ئاسایشی نەتەوەییش تێک بدەن ، ئەم ئاگر کەوتنەوانە یا راستر بلێم ئاگر تێبەردانە کە بۆ جاری چوارەمە لە هەولێر روو دەدات هیچ جیاوازییەکیان نییە لە گەل هێرشە درۆنی و ساروخییەکان کە ئاراستەی هەولێر کران بۆ داڕمانی بناغەو ژێرخانی ئابووری کوردستان، هاوکات بەردەوامیش لە پیلانەکانیان دەست هەڵناگرن ، دلنیام ئاگر کەوتنەکانیش قەزاو قەدەر نەبوون و لەوە دەرچووە بڵێین شۆرتی کارەبایە یا کەمتەرخەمی خاوەنەکانیانە ،
ئێستا کاتی ئەوەیە چاودێری و کامیراکان زیاتر بکرێن ئاسایش و پۆلیسی شارستانی ڕۆلی زیاتریان لە پاراستنی شار هەبێت، بەتایبەت لە چاودێری کردنی ئەو بازاڕ و ئەو شوێنە دێرین و گشتییانە چرتر بکرێن ، یا هەر نەبێت کاتی دیاری کراو بۆ دیاری بکرێت بۆ کرانەوە و داخستنی بازاری قەیسەریی دێرین و هەروەها بازاری لەنگە، دەکرێ چاوی کامیراکان چرتر لە جاران بکرێنەوە بۆ رێگری کردن لەو رووداو و پیلانگێریانە.
هیوادارم حکومەت بە زووترین کات هاوکاری و قەرەبوی زیان لێکەوتوان بکاتەوە دڵنیاشم دەیکات چونکە بە ئامادەبوونی خودی جەنابی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ لە بازاری قەیسەرییە کە گەورەیی نواند جگە لە هاوسۆزی لێقەوماوان و زیان لێکەوتوان بگرە دلنەوایی و ئارامی بوو بۆ زیان لێکەوتوان هەر وەها خەلکی کوردستان..


#سەیران_سەلاح

Top