كەمال محەمەد و ئیڤان عەلی بەرهەمێكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە
هونەرمەندی دیاری كورد (كەمال محەمەد) بە هاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژ (ئیڤان عەلی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە.
گۆرانی (ژیان) كە نوێترین بەرهەمی هونەریی ئەم دوو هونەرمەندەیە,هونەرمەند (كەمال محەمەد) خۆی مێلۆدیی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو تێكستەكەی لەلایەن ئیڤان عەلی و فەرمان زادە بە شێوەیەكی هاوبەش نووسراوە.
هەروەها هەردوو هونەرمەندی موسیزیان (شادمیر نامۆ) و (موحسین ئەریوان) بە شێوەیەكی هاوبەش ئەرینج و كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەیان كردووە,ئەم بەرهەمە لە وڵاتی فیلەندا كاری وێنەگرتنی كلیپەكەی بۆ كراوەو (ئەحمەد شێروانی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی