لە شاری سلێمانی شاكارێكی (ولیام شكسپیر) نمایش دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی شانۆ بە سپۆنسەری دامەزراوەی كەریمی عەلەكە,شانۆگەری (ڕۆمیۆ و جولێیت) ساز دەكات,نووسەر و شانۆكاری دیاری كورد دكتۆر (فازڵ جاف)كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە.
بڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 6ی ئێوارە ڕێكەوتی 20/7/2024 لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی,تیپی شانۆیی ئارارات شانۆگەری (ڕۆمیۆ و جولێیت) نمایش بكات كە ئەمەش شاكارێكی جیهانییە و لەلایەن گەورە شانۆكار و چیرۆكنووسی بەریتانی (ولیام شكسپیر)ەوە نووسراوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی