تاکە چارەسەر جیابوونەیەوە .

تاکە چارەسەر جیابوونەیەوە .

‎داواکاری حکۆمەتی عێراق لە حکۆمەتی هەرێمی کوردستان
وەک داواکاری زۆربەی پەیوەندی کور و کچی ئێستای لێ هاتووە ، کچەکە بۆ ئەوەی لە سەرەتادا هەست و سوزی کورەکە بۆ لای رابکێشێت هیچ داواکاری نییە بە هەموو شتێکی کورەکە رازییە ، کورەکەش ئەم هەڵوێستەی کچەکە دەکاتە بناغەی پەیوەندیەکی دوور و درێژی خۆشەویستی ، دوای ئەو ماوەیە بریاری هاوسەرگیری دەدەن ، پاشان کورەکە بۆ دلنیا بوون لە هەڵوێستی خۆشەویستەکەی پێ دەلێت لە سەر هەمان رای خۆتی کە هیچ داواکاریت نییە ؟ کچەکەش دەلێ نە من هەشتا مسقال زێرم دەوێ ، ئۆتومبێلی خۆمم دەوێ ، ماڵی جیام دەوێ ، سەفەری دەرەوەشم دەوێ .

‎لە کۆتایشدا کورەکە دوای ئەو ماوە دوور و درێژەی
خۆشەویستی پاش پاشگەز دەبێتەوە لێک جیا دەبنەوە .

‎حکۆمەتی عێراقیش هەر لە سەرەتاوە بەهاری بۆ هەندێک لە حزب و کەس لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێنایە چۆکاکان بەوەی گەر بتوانن حکۆمەتی هەرێم قایل بە رادەستکردنی نەوت بکەن ، ئەوا خەڵکی هەرێمی کوردستان نوقمی پارە دەبن ، بە ڤی ئای پی دەژین ، هەر لە سەرەتاشەوە حکۆمەتی عێراق نیازی خۆیان وا پیشاندا کە تەنیا دەیانەوێ خەڵکی کوردستان خۆش بژین ، هیچی دیکەیان ناوێ ، ئەوە بوو ئەو حزب و کەسانە لە رێگەی شاشە و مایک و تۆرەکانەوە مێشکی خەڵکیان پر کرد بەوەی حکۆمەتی هەرێم نەیەوێ خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر رادەستکردنی نەوت بە خۆشگۆزەرانی بژین ، پاشان حکۆمەتی هەرێمی کوردستان هەر چەند پێ خۆش نەبوو کە بچێتە ژێر ئەو بارەوە ، بەلام دواتر لە ژێر گۆشاری ئەوان مەڵکەچی خۆی بە رادەستکردنی نەوت دەربری ، ئەمرۆش دوای ئەوەی حکۆمەتی عێراق زانی کە حکۆمەتی هەرێم هاتووتە ژێر بار ، زانیان کە پلان و بەرنامەکانیان سەری گرت ، ئەمەیان کردە دەرفەت تا بە ئارەزووی خۆی رۆژ لە دوای رۆژ حکۆمەتی هەرێمی کوردستان پەڵکێشی زیاتری داواکاری خۆی بکات ، وەک دەبینین جار دەلێ لیستی مووچەخۆران بە کود بنێرن ، جار دەلێ بە ناو لۆم بنێرن ، جار دەلێ لیستەکە ناوی دووبارەی تێدایە ، جار دەلێ بندیواری زۆرە ، جار دەلێ بە سی دی لۆم بنێرن ، جاریش دەلێ بە پیدی ئێف لۆم بنێرن ، بەوەش قایل نەبوون لێژنەی خۆیان رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد تاوەکۆ وەربینی کردن لە لیستی مووچەخۆران بکەن ، تەنانەت گەشتە ئەوەی کە داوای تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بکەن ، من لە پێشا گۆتوومە و ئێستاش دەیلێمەوە دلنیا بن و گۆمانتان نەبێت کێشەی عێراق لەگەڵ لیستی مووچەخۆران و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نییە ، بەلکۆ نەمانی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستانە .

‎ئەمەش چەند درێژە بکێشێ لە کۆتایدا تاکە چارەسەر هەر جیابوونەوە دەبێت .

Top