پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف) كرایەوە

پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف) كرایەوە

لە یادی 15 ساڵی كۆچی دوایی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی یانەی سلێمانی و هونەرمەندی شێوەكاری دیاری كورد(عەلی لەتیف) پێشانگەیەكی شێوەكاریی تایبەت بە كارەكانی ئەم هونەرمەندە كرایەوە.

پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف) كرایەوە

لە پای خزمەتی چەندین ساڵەی بە فەرهەنگ و هونەری كوردی وەكو وەفا و ڕێزلێنان لە یادی 15 ساڵەی كۆچی دواییدا, ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 21/7/2024 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ كارە هونەرییەكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف)كرایەوە.

پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف) كرایەوە

ئەم پێشانگەیە كە لە لایەن ناوەندی 7ڕەنگە ڕێكخرا تێیدا ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاواز نمایش كران كە سەرجەم تابلۆكانی نێو ئەم پێشانگەیە بۆ ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكان دەگەڕێتەوە,هەروەها بڕیارە پێشانگەكە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف) كرایەوە

عەلی لەتیف ساڵی 1944 لە گەڕەکی چوارباغ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە,ساڵی 1964 بۆ یانە و هەڵبژاردەی سلێمانی هەلبژێردرا وه هەر لەو ساڵەدا یەکەم یاری بۆ یانەی سلێمانی کرد,عەلی لەتیف یاریزانی تۆپی پێ و باسکە و گۆڕەپان و یاری بالە بوو پاشان بوو بە ڕاهێنەری یانە و هەڵبژاردەی سلێمانی لە یاری تۆپی پێ و باسکە.

پێشانگەیەكی شێوەكاری تایبەت بە تابلۆكانی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەلی لەتیف) كرایەوە

شانبەشانی وەرزش کەسایەتییەکی ناسراو بووە لە هونەری شێوەکاری و چەندین پێشانگەی کردووەتەوە لە وڵاتانی ئەوروپا و ژاپۆن و کەنەدا و چەندین وڵاتی تر,ئەم هونەرمەندە كە ستایڵێكی تایبەتی هەبووە لە نیگاركێشاندا, کوڕێكی بە ناوی دیلان ئەویش هەر زوو ڕێچكەی هونەریی گرت و ڕوویكردە هونەری گۆرانی و موزیك كە گۆرانی (چاوەكەم) و (بۆ چەند ساتێك)دیارترین بەرهەمی ئەم گۆرانیبێژەیە,هونەرمەند عەلی لەتیف لە ساڵانی شەستەكاندا لە چەند قوتابخانەیەكی شاری سلێمانی وەكو مامۆستا وانەی هونەری گوتووەتەوە,ساڵی 1994 لەگەڵ هاوژینەكەی و هەردوو منداڵەكانی بە ناوەكانی دیلمان و دیلان ڕوودەكەنە دەرەوەی وڵات و دەچنە وڵاتی ئەڵمانیا,هونەرمەند عەلی لەتیف لە ڕێكەوتی 18/7/2009 لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نەخۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top