بریتنی سپێرز ددان بەوەدا دەنێت كە تەقلیدی شاكیرا دەكات

بریتنی سپێرز ددان بەوەدا دەنێت كە تەقلیدی شاكیرا دەكات

گۆرانیبێژی ئەمریكی (بریتنی سپێرز) ددانی بەوەدا نا كە ئەو چەقۆیانەی لە ڤیدیۆیەكدا بەكاری هێناوە، كە بەم دواییە بڵاوی كردەوە، ڕاستەقینە نەبوون، هەروەها هەوڵ دەدات لە سەماكردندا لاسایی شاكیرا بكاتەوە كە بەڕەچەڵەك لوبنانییە.
ئەوەشی راگەیاند كە شاكیرا هونەرمەندە دڵخوازەكەیتی و نمایشەكانی ئیلەامبەخش بوون بۆم! سڵاو بۆ ئێمە، ئەو كچە بوێرانەی كە لە بەزاندنی سنوورەكان ناترسن.
برێتنی لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نووسیویەتی: «دەزانم پۆستەكەی پێشووم هەمووانم تووشی دەمارگیری كردووە، بەڵام ئەمانە چەكی ڕاستەقینە نییە كە تیمەكەم لە فرۆشگای هاند پرۆپ لە لۆس ئەنجلۆس بە كرێیان گرتووە، ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمانە چەقۆی ڕاستەقینە نین، كەس پێویست ناكات نیگەران بێت و پەیوەندی بە پۆلیسەوە بكات»
پۆلیسی ئەمەریكا گۆرانیبێژی ئەمریكی بریتنی سپێرزی لەسەر ڕێگە خێراكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا ڕاگرت، هەروەها بلیتێكی دژی دەركرد بەهۆی ئەوەی بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (Page Six) بەڵگەنامەكانی دادگا دەریدەخەن كە ڕووداوەكە لە 10ی ئەیلولدا ڕووی داوە، تەنها مانگێك دوای ئەوەی سام ئەسغەری هاوسەری پێشووی داوای جیابوونەوەی لێكرد.
ماڵپەڕەكە لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەستێرەكە نووسیویەتی كە مۆڵەتی شۆفێری و بیمەی هەیە، بەڵام لەبیری كردووە بیانخاتە ناو ئۆتۆمبێلەكەیەوە.
پۆلیس بریتنی بە بڕی 1140 دۆلار غەرامە كرد، كە دەبێت تا 24ی تشرینی یەكەم لە دادگادا بیدات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم بەروارەی سەرەوە ئەوەیە كە ئەو بەروارە دەبێت كە بیرەوەرییەكەی بە ناوی (The Woman In Me) بڵاو دەكرێتەوە.

Top