ســـەرۆک بــــارزانـــی پــێــشـــوازی لـــە رەجـــەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد.

ســـەرۆک بــــارزانـــی پــێــشـــوازی لـــە رەجـــەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد.

لـــەمیانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە (22ـی نیسانی 2024) لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و پێکەوە کۆبوونەوە.

کاتژمێر (20:30)ـی ڕۆژی دووشەممە (22ـی نیسانی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد.

لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەتی وڵاتەکەی گەیشتە هەرێمی کوردستان، کە بە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا دادەنرێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەرچەندە پێشتر ئەردۆغان وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەولێری کردبوو.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.

Top