كارۆل سەماحە نهێنییەكی گەورە ئاشكرا دەكات

كارۆل سەماحە نهێنییەكی گەورە ئاشكرا دەكات

خانمە هونەرمەندی لوبنانی كارۆل سەماحە ئاشكرای دەكات كە لە منداڵیدا لەلایەن یەكێك لە كەسوكارەكانییەوە تووشی دەستدرێژی بووە، دووپاتیشی كردووەتەوە كە كەسەكە هەڕەشەی كوشتنی لێ كردووە.
سەماحە لە میانی دەركەوتنی میوانی لە ئەڵقەی یەكەمی بەرنامەی (زەمەن)، كە لەلایەن ڕۆژنامەنووس (ڕاغیدا شەلەوب) پێشكەش دەكرێت، ڕایگەیاندووە كە كاتێ تەمەنی حەوت ساڵان بووە، بۆ یەكەمجار تووشی دەستدرێژیی جەستەیی بووە، ئەو كات بە هۆی بچووكیی تەمەنیەوە بە تەواوی وشیاریی نەبووە دەربارەی ئەم بابەتانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە تەمەنی دە ساڵیدا جارێكی دیكە تووشی بووەتەوە، ئەو كات هۆشیارییەكەی زیاتر بووە، ئەمەش وای كردووە بابەتەكە لە خێزانەكەی بشارێتەوە، بەڵام هەڕەشەی لە هەراسانكەرەكە كردووە كە خزمی ئەو بووە، تا ئاشكرای بكات و كۆتایی بە ژیانی بهێنێت ئەگەر جارێكی دیكە بچێتەوە ماڵیان.
ڕوونیشی كردەوە، ئەم ئەزموونانە وای لێ كە كردووە زیاتر وریا بێت لە پۆشینی جلوبەرگدا و خۆی لە چوونەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێكانی لە شەواندا بەدوور بگرێت.
كارۆل باسی لە ئەزموونی خۆی كرد لە ژیانی هاوسەرگیریی تێكەڵاودا و دەڵێت: «من ئایینەكەمم خۆش دەوێت كە مەسیحییە و ئایینی هاوسەرەكەشم خۆشدەوێت كە موسڵمانە، چونكە موسڵمانێكی ڕاستەقینە و چاكە، لەگەڵیدا سوودەكانی موسڵمانی ڕاستەقینەم بینی، پرسیار لە قورئان و ئەو فەلسەفەیە دەكەم كە لە ئایەتەكانیدا دەبینرێت و وەلیدیش بە هەمان شێوە دوعای مەریەمی پاكیزە دەخوێنێتەوە و ڕێز لە مەسیح دەگرێت”.
كارۆل ئاماژەی بەوە دا كە «پێویستە پێش هاوسەرگیری لەسەر ئەم بابەتە ڕێككەوتن بكرێت و ئەگەر ئە و دوو كەسە بە ڕووی ئایینەكانی یەكتردا كراوە نەبن، كێشە لە پیو ندییە هاوسەڕگیرییەكەدا ڕوو دەدات».
ئاماژەی بەوەشكرد: «تالەی كچم ئایینی مەسیحی و ئیسلامی وەرگرتووە و بە شێوازی ئیسلامی نوێژ دەكات، لەگەڵم نوێژ دەكات و لەگەڵم دەچێت بۆ كڵێسا، وەلیدی هاوسەریشم ئەم شتە دەزانێت».
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: «هیچ ترسێكم نییە لەوەی كە لە نێوان ئەو دوو ئایینەدا بڵاو بێتەوە، بەڵكو هۆشیارییەكەی زیاتر دەبێت، چونكە بە بۆچوونی من هاوسەرگیریی تێكەڵاو تێگەیشتنی نەوەكانمان بۆ دابین دەكات، كە زیاتر قبووڵكەری ئەوانی دیكە بن، بەتایبەتی كە ئامانجی هەموو ئایینەكان خۆشەویستی و لێبوردەییە و هەموو ئایینەكان بە شێوازی جیاواز لە بەهاكاندا كۆ دەبنەوە.»
سەرچاوە: لها

Top