لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 24/4/2024 لە پاركی سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر,مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری پێشمەرگەی گوڵان و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەتدار خوالێخۆشبوو (فەلەكەدین كاكەیی) بەڕێوەچوو.

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا

بە ئامادەبوونی (سیداد بارزانی) نوێنەری سەرۆك بارزانی و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (فازل میرانی)بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و(سەفین دزەیی)بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان,و ژمارەیەك كەسایەتی دیاری حزبی و حكومی پەردە لەسەر پەیكەری ڕۆشنبیری ڕەوانشاد(فەلەكەدین كاكەیی) و لادرا,پەیكەرەكە لە باخچەی كتێبخانەی گشتی هەولێر لە ناو پاركی سامی عەبدولرەحمان دانرا.

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا

ئەم پەیكەرە كە بەرزییەكەی 3 مەترە, لە ناوچەی شارەزووری شاری سلێمانی لەلایەن دامەزراوەی كەریمی ئەلەكە بەسپۆنسەری دكتۆر تەها ڕەسول درووستكراوە و پەیكەرساز (عومەر جەمیل) كاری لەسەر درووستكردنی پەیكەرە كردووە.

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا

فەلەكەدین كاكەیی لەدایكبووی ساڵی 1943ی شاری كەركووكە, كەسێكی ڕۆشنبیر و بیرمەندێكی دیاری كورد بووە,فەلەكەدین لە رۆژنامەی (التاخی)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا,لە زیندانەوە گۆشەیەكی بەناوی (حەجەلییات)ەوە نووسیووە بەناوی خوازراوی (حەلاج)ەوە,لەسەر ژیانی كرێكاران و كێشەی كوردی نووسیوە,هەروەها بەشداری لەكاروباری راگەیاندن دا كردووە لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول دا,ماوەیەكی زۆر بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە,لە زۆربەی چالاكییە رۆشنبیرییەكان و رێكخراوە رۆشنبیرییەكاندا وەك پێشمەرگەیەك رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە دروستكردن و بەڕێوەبردنیاندا,لەدوای راپەڕین,بووە یەكەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان,دووجاریش پۆستی وەزیریی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا
لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (فەلەكەدین كاكەیی) لادرا
Top