بانکی نێودەوڵەتی: زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا ٤١١ ملیار دۆلاری تێپەڕاند
بانکی نێودەوڵەتی لە دوایین هەڵسەنگاندنی خۆیدا سەبارەت بە زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند: کە بەلایەنی کەم ٤١١ ملیار دۆلار پێویستە بۆ بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە.
ئەو تێچوونەی کە بانکی جیهانی بڵاویکردووەتەوە ، بەرزبوونەوەی بەرچاو نیشان دەدات لەچاو ئاماری ٣٤٩ ملیار دۆلاری ئەم بانکە لە مانگی ئەیلولدا، و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەیدا زیادی کردووە کە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕەکەدا قەبارە و تێچووی زیانەکان لە ٤١١ ملیار دۆلارەوە زیاد دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل