یونیسێف: "600 هەزار منداڵ لە ڕەفع هیچ شوێنێکی سەلامەتیان نییە بۆ ڕۆشتن".
دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفع لە باشووری کەرتی غەززە، یونیسێف ڕایگەیاند: ٦٠٠ هەزار منداڵی ڕەفعە هیچ شوێنێکی ئەمنیان نییە بۆ ڕۆشتن.
یونیسێف ڕایگەیاندووە، کە هەموو منداڵانی غەززە پێویستیان بە خزمەتگوزاری پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە و ڕایگەیاندووە: "سەدان هەزار منداڵ لە ڕەفع بەدەست کەمئەندامی و کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنن".
هەر لەم پێوەندییەدا، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە دوایین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشە کوشندە و ماڵوێرانکەریەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٣٥٠٣٤ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٧٨٧٥٥ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵان.
سەرەڕای هۆشداری نێودەوڵەتی و قبوڵکردنی پێشنیاری ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ڕەفع دەستیپێکردووە. کە زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری فەلەستینی لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە پەنایان بۆ ئەوێ بردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل