ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی ئەفغانستان گەیشتە 317 کەس
زیانی گیانی لافاو لە باکووری ئەفغانستان گەیشتە 317 کەس.
لافاو لە باکووری ئەفغانستان کاریگەری لەسەر تەخار و بەغلان هەبووە و زیاتر لە 317 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 600 كەس بێسەروشوێنن.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاندووە، كە خواردن و کەرەستەی فریاگوزاری دیکە بەسەر قوربانییانی لافاودا دابەش دەکەن.
بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی خۆجێی زیاتر لە هەزار خانوو لەم دوو پارێزگایە وێران بوون. زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی سەرەکی حکومەتی تاڵیبان لە پلاتفۆرمی ئێکس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، "سەدان کەس بەهۆی ئەم لافاو کارەساتبارانە گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا ژمارەیەکی بەرچاو برینداربوون".
موجاهید پارێزگاکانی بەدەخشان، بەغلان، غور و هێراتی وەک ناوچە زیانلێکەوتووەکان ناوبرد. ئاماژەی بەوەشکرد، وێرانکارییەکی بەرفراوان و زیانی دارایی زۆری لێکەوتووەتەوە.
حکومەت فەرمانی داوە هەموو ئەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدان کۆبکرێنەوە بۆ ڕزگارکردنی خەڵک و گواستنەوەی بریندارەکان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنەكان و گەڕاندنەوەی مردووەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل