عائیشه ئەلدبس به سەرۆکی نووسینگەی کاروباری ژنانی سوریا دەستنیشان کرا
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری سیاسی حکومەتی کاتیی سوریا عائیشه الدبسی وەک سەرۆکی نووسینگەی کاروباری ژنان دەستنیشان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری سیاسی سوریا عائیشە الدبس وەک سەرۆکی نووسینگەی کاروباری ژنان لە حکومەتی کاتی کە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سوریا دامەزراوە دەستنیشان کراوە.
عائیشە الدبس یەکەم بەرپرسی باڵای ژنە کە بۆ حکومەتی نوێ دەستنیشان بکرێت.
ئەلدبس کە پێشتر لە بواری هاوکارییە مرۆییەکاندا کاری کردووە، لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی بە "چالاکوانێک وەسف کردووە کە تەرکیز لەسەر باشترکردنی بارودۆخی ژنان و چالاکییە مرۆییەکان" دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل