داواکاری نەمسا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا
ڕاوێژکاری نەمسا بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، خوازیاری داڕشتنی ستراتیژێکی هاوبەشی ئەوروپی بوو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا.
ڕاوێژکاری نەمسا داوای ڕاسپاردنی نێردەی تایبەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا کرد و گوتی: سوریا لە ئێستادا زیاتر لە جاران پێویستی بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی هەیە.
هەروەها ڕایگەیاند، کە نەمسا لەگەڵ ئیتاڵیا و هۆڵەندا و دانیمارک سەرکردایەتی هەوڵەکان دەکەن بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپا و بەدوای هاوبەشی زیاتردا دەگەڕێن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
گوڵان: سەردار خەلیل