هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢2ی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پێگەی میلیشیاکانی حوسییەکانیان لە شاری سەنعە پایتەختی یەمەن کردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئەمریکا، هێزەکانی سێنتکۆم ئەم هێرشە ئامانجدارانەیان ئەنجامداوە وەک تۆڵەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە تێکدەرەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە باشووری دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی سێنتکۆم چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و مووشەکێکی کروزی دژە کەشتییان بەسەر دەریای سووردا خستە خوارەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top