بەڕێوەبەری گشتی, بەشداری لە کۆنفراسی ڕاگەیاندنی توێژینەوەی هاوسەر گیری پیشوەختە دەکات

بەڕێوەبەری گشتی, بەشداری لە کۆنفراسی ڕاگەیاندنی توێژینەوەی هاوسەر گیری پیشوەختە دەکات

.
ئیواری ئەمڕۆ یەکشەممە,٢٢-١٢-٢٠٢٤, مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر,بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی شارەزا و پسپۆر لە توێژینەوە و مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر, لە ئیوارە کۆنفراسیکی ڕێکخراوی (لێکۆڵەر) بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (UNFPA) دوای توێژینەوە و ڕاپرسی هەردوو ڕێکخراو لە هۆتێل دێدەمان ئەنجامەکان ڕاگەیەندرا.
شایەنی باسە, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, وەکو کەسایەتی پەروەردەیی بە وتارێک بەشداریکرد, تێیدا ڕۆڵی پەروەردە وەک کار کردن لەسەر پەروەردە لە ناوەندەکانی خوێندن خستە ڕەوو, دواتر ڕیکخراوی ناوبراو داتاو زانیارییەکانی سەبارەت بە سیمینار و وۆرکشۆپەکانیان لە قوتابخانەکان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە وەک هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگار بوونەو و ڕێگری کردن لە هاوسەر گیری پێشوەختە, لەکۆتاییدا بە هەوڵ و هەماهەنگی هەموولایەک بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێکخراوی ناوبراو هاودەنگ بوون و کۆنفراسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

بەڕێوەبەری گشتی, بەشداری لە کۆنفراسی ڕاگەیاندنی توێژینەوەی هاوسەر گیری پیشوەختە دەکات
Top