ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لە بەشداری کارای هەرێم دەکەن لە دۆسیە پەیوەندیدارەکان

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لە بەشداری کارای هەرێم دەکەن لە دۆسیە پەیوەندیدارەکان

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا د. دیندار زێباری ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێز عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیتحادی بۆ کاروباری یاسایی و فرەلایە کۆبووە.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕی زانیاری، بیروڕا و نزیککردنەوەی هەڵوێستەکان و ڕاوێژکردن لە تەوەرە پەیوەندیدارەکان و گرنگی بەشداری کارای نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەو کۆبوونەوانەی کە لە بواری مافی مرۆڤ، پەیماننامە و ڕێککاوتننامە نێودەوڵەتییەکان و خستنەڕووی دیدگای حکومەتی هەرێم بوو لە کۆنفرانس و کۆنگرە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.

لە دیدارەکەدا جەخت لە دانانی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش کرایەوە بۆ ئەوەی کە دۆسییە پەیوەندیدارەکان ئاڵوگۆڕی زیاتریان پێ بکرێت و هەرێم ڕۆڵی کارا ببینێت لە چوارچێوەی کۆماری عێراق لە جێبەجێکردنی ئیلتیزاماتەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەتی لەڕووی یەکخستنی هەڵوێستەکان و بەشداری کاریگەر لەچوارچێوەی میکانیزمەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق.

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت لە بەشداری کارای هەرێم دەکەن لە دۆسیە پەیوەندیدارەکان
Top