نێچیرڤان بارزانى ، سەرکەوتنى لۆژیک و دیپلۆماسى کوردستان

نێچیرڤان بارزانى ، سەرکەوتنى لۆژیک و دیپلۆماسى کوردستان

پێگە و سنوورى جواگرافیایی کوردستان کەوتۆتە قوڵایی ڕووبەڕووبوونەوە وململانێیەکانى ناوچەکە و نێودەوڵەتیی و بەتایبەتى کە ئەگەر بەشێک بێت لەو جوگرافیاییەى کە دەیان ساڵە سەقامگیرى و شوێنى یەکڵاکردنەوەى بەرژوەندییەکانە ، بەتایبەتى بۆ ئێمەى کورد کە دەیان ساڵە خاک و جوگرافیاکەمان لەت لەت و دابەش بە بێ چواردەوڵەتەوە لکێندراوە دەیان جار کەوتوینەتە ژێر هێرش وپەڵاماردانى داگیرکەران و زڵێهزەکانەوە .
هەرێمى کوردستان یەکێک لەو ناوچە ستراتیژ وگرنگانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە دەیان ساڵە لە پێناو رزگارى و ئازادى و پارێزگاریکردن لە شوناس و مافەرەواکانى خەبات و قوربانیدانى زۆرى بەخشیووە ،لەگەڵ هەموو کێشە نێوخۆییەکان کە باجى زۆرى لە ناکۆکییە خۆپەرستانەکانى هەندێک کەس و لایەن داوە ، بەڵام توانیوێتى لەگەڵ هاوکێشە و جەمسەربەندییەکان و ململانێیەکانیاندا و بەتایبەت لە نێو عێراقێکدا کە هەرگیز سەقامگیرى و ئارامى بەخۆیەوە نەبینووە زۆر وردبینانە و ژیرانە مامەڵەکردووە .
لەگەڵ ئەوەى ماوەى 21 ساڵ بە سەر ئازادکردنى عێراق لە سیستەمێکى دیکتاتۆرى و فاشیزمى دا گوزەر دەکات ، بەڵام بەهۆى بوونى دەیان گروپ و لایەنەوە نەک هەر نەیتوانی ڕێرەوى دیموکراسى و پێکەوەژیان و هاوبەشى بگرێتەبەر ، بەڵکو ئەو حزب و گروپ لایەنانە بە فەرمانى دەرەکى و وڵاتانى دراوسێ و هەژموونگەراییان لە ژێر کاریگەرى جەمسەربەندى و ململانێیەکاندا جوڵەدەکەن واتا عێراق بۆتە گۆڕەپاننى بەرژوەندییەکانى وڵاتان ، هەر ئەوەشە وایکردووە کە مامەڵەکردنى هەڕیمى کوردستان لەگەڵ عێراق سەخت و دژوار بێت چونکە دەسەڵاتدارانى خاوەن بڕیارى یەکڵاکەرەوە نین ، تا ئێستا عێراق توانایی ئەوەى نییە خۆى لە هەژموونى دەستوەردانە دەرەکییەکان رزگار بکات و خاوەنى بریارى خۆى بێت .
بەپێى ئەزموون و هەموو ئەو سەردان و دیدار وکۆبوونەوانە لەگەڵ بەرپرسانى حکوومەتى فیدڕاڵى عێراق ، ئەو راستییەمان بۆ دەرکەوێت کاتێک کێشە وئاستەنگ بۆ هەرێمى کوردستان دروست دەکرێت ، ئەوەندەى رووى ئاماژەکان بۆ وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێیە ئەوەندە رووى لە بەغدا نییە ، لەگەڵ ئەوەى خۆى لە خۆیدا راستییەکى تاڵە ، بەڵام هەرێمى کوردستانیش باش لەو راستییە گەیشتووە کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکات تا کو بەغداى پایتەخت .
بۆیە، بەخۆیندنەوەى ژیرانە و وردبینانەى سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان و لە پێناو تێپەڕاندن و چارەسەرى کێشەکان ، ئیتر کاتى ئەو راستییە هاتووە کە بە ڕێگەى گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کار لە سەر سەرچاوەى بڕیارە سیاسییەکان و دروستکردنیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەیەى کە هەژموونیان بە سەر بەغداوە هەیە ، لە پێناو چارەسەرکردنى کێشەکان بکەین ، کە ئەمەش خۆى لە خۆیدا جۆرێکە لە سیاسەت و دیپلۆماسى ژیرانە کە پێوستى بە کەسایەتیی دانا و بەهێز هەیە ، بەڕچاوگرتنى بەرژوەندییە باڵاکانى گەل ونیشتیمانەکەت لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆز و جەمسەربەندیکراو دا دەبێت مامەڵە واقعیانەى لەگەڵدا بکەین.
ئەوە دەرخەرى ئەو راستییەیە کە ، راستە گفتگۆ و ڕێککەوتننەکان لەگەڵ بەرپرسانى بەغدایە ، بەڵام مێژوو و راستییەکان وبریارى کۆتایی و بنەڕەتى لە دەرەوە سنوورەکان و بەتایبەتى لەتارانى پایتەختى ئێران دەدرێت ، هەر بۆیە، بانگهێشت و سەردانى فەڕمى نێچیرڤان بارزانى بۆ تارانى پایتەخت و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر و سەرۆککۆمارى و سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى دەرەوە و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە جگە لەوەى هەڵدانەوەى لاپەرەیەکى نوێیە لە رووى پەیوەندییە سیاسى ودیپلۆماسى و ئابوورییەکانەوە ، لە هەمانکاتیشدا ئاماژەیەکى روونە بە دیپلۆماسى و سیاسەتى سەرکەوتووانەى سەرۆکى هەرێى کوردستان چ لە سەر ئاستى عێراق و لایەنە سیاسىییەکان لە بەغدا ، چ لە سەر ئاستى هەرێمایەتیی لە پێناو چارەسەرى ڕێشەیی کێشەکانى نێوان هەولێر وبەغدا بە تایبەتى پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان کە زیانى گەورەى ئابوورى بە هەموو عێراق گەیاندووە و لەگەڵ پرسى چارەسەرى مووچە وبودجەى شایستە هەرێمى کوردستان و هەمیش ئەو سەدانە دەبێتە مایەى لەیەکتر تێگەیشتنى هاوبەش و نەمانى نێگەرانییەکان و کۆتایی هێنان بەو هێرش وپەڵاماردانە بێ پاساوانە بۆ سەر هەرێمى کوردستان و جەختکردەوە لەوەى کە هیچ هەرێمى کوردستانیش لە رابردوو وئێستاو داهاتووشدا هەرگیز نەبووەتە جێگەى هەرەشە ومەترسى بۆ سەر سەقامگیرى و ئاشتى ، بەڵکو هەمیشە هۆکارى ئارامى و پێشکەوتن و سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستانیش ڕێگە نادات خاکەکەى بۆ شەڕو ململانێیەکان دژى وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە بەکاربهێنرێت .

Top