ئایا ئەم ڕووداوانەی لەڕۆژی ١٤ی تەموزی ساڵی١٩٥٨ڕوویاندا شۆڕش بو یان کودەتا؟

ئایا ئەم ڕووداوانەی لەڕۆژی ١٤ی تەموزی ساڵی١٩٥٨ڕوویاندا شۆڕش بو یان کودەتا؟

ئایا هۆکارچی بو سەرکردەکانی ڕووداوەکانی ١٤ی تەموز سودیان لەڕووداوەکانی ساڵی ١٩٥٢ی میسر وەرنەگرت؟
ئایا هۆکارچیە ڕۆژی ١٤ی تەموز لەپشوی فەرمی بۆوە ڕۆژێکی ئاسایی و دەوامی فەرمی هەیە؟
*ئەلێرە پرسیارێکی خۆم وەک ڕۆژنامەنوس و چاودێرێکی سیاسی دێنمە پێشەوە بەوەی کاتی ئەمە نەهاتوە ڕاستیەکان دەربکەون و شکۆ بۆ پادشا و خانەوادەیی پادشایی بگەڕێتەوە؟
* بەشی یەکەم.
-ئەم پرسارانە دەیان جۆر وەڵامی هەیە.هەریەک و بەپێی بیروبۆچون و جیهان بینی سیاسی خۆی وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانەی داوەتەوە و دەداتەوە.
* لەوەڵامی ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاری تر
-لایەنێک لەهاووڵاتیان-ڕۆژنامەنوس-چاودێرانی سیاسی-پسپۆر و شارەزایان بڕوایان وایە ڕووداوەکانی ١٤ی تەموز شۆڕش بوە.بەڵگەی ئەم لایەنە بێهێزن لەبەر ئەوەی سوپا کردەوەکەی ئەنجامداوە
-لایەنەکەی تر لەهاووڵاتیان-ڕۆژنامەنوس-چاودێرانی سیاسی-پسپۆر و شارەزایان بڕوایان وایە ڕووداوەکانی ١٤ی تەموز کودەتا بوە. بەڵگەی ئەمانە بەهێزترن لەبەر ئەوەی سوپا کردەوەکەی ئەنجامداوە.
*ئەمەی لێرە جێگای داخە و پەڵەیەکی ڕەشە لەمێژووی عێراق و ئەنجامدەرانی ڕووداوەکانی ١٤ی تەموز ئەمەیە بۆ وەک ئەفسەرانی شۆڕش یاخود کودەتاکەی ساڵی ی ١٩٥٢میسر پادشا و خانەوادەکەیان بەسەلامەتی لەعێراق دەرنەکرد؟
-ئەمەی بەرامبەر پادشا و خانەوادەکەی کرا کۆمەڵکوژی و جینۆساید بو لەبەر ئەمەی هیچ یاسایەکی ئاسمانی و سەر زەوی کوشتاری بەم شێوە قەبوڵ ناکات.
*لەئێستاشدا و دوای ئەم هەموو گۆڕانکاریە گرنگەی لەگشت بوارەکانی ژیانی ئاسایی مرۆڤ و جیهانی سیاسی لەعێراق بەتایبەت دوای ساڵی٢٠٠٣ڕوویانداوە کاتی ئەمە نەهاتوە
آ-هەموو لایەک لەزاخۆ تابەسرە ئیدانەی کردەوەی کۆمەڵکوژی پادشا و خانەوادەکەی بکەن؟
ب-ئایا کاتی ئەمە نەهاتوە شکۆ بۆ پادشا و خانەوادەکەی بگەڕێنەوە؟
ج-لەم کات و ساتە گرنگ و نرخی نیە ڕووداوەکانی ١٤ی تەموزی ساڵی١٩٥٨بە شۆڕش یاخود کودەتا پێناسە بکرێت؟
*بەبڕوای من وەک ڕۆژنامەنوس و چاودێرێکی سیاسی کۆتایی هێنان بەپشوی فەرمی لەڕۆژی ١٤ی تەموز خۆی لەخۆیدا دانپێدانە بەوەی ئەم ڕووداوە ئەوە ناهێنێت ئەم ڕۆژەی بۆ بکرێتە پشوی فەرمی.
*کۆتایی هێنان بەپشوی فەرمی لەڕۆژی١٤ی تەموز بەشێکی شکۆی پادشا و خانەوادەکەی گەراندەوە.
*بەشی دووەم.
-زۆرجار لەمێژووی کۆن و نوێی مرۆڤایەتی مرۆڤێک بەبوختانێک یاخود شتێکی تری دوور لەڕاستی تاوانبار دەکرێت. ئەم مرۆڤە بێ تاوانە دووردەخرێتەوە یاخود زیندانی دەکرێت یاخود دەکوژرێت بەڵام لەدوای دەیان یاخود سەدان ساڵ ڕاستیەکان دەردەکەون و دان بەئەمە دادەنرێت ئەم مرۆڤە پاک و ڕاست بوە-ناوی زڕاوە و ستەمی لێکراو بۆیە بۆ شکۆ گەڕانەوەی دان بەراستی دادەنێن و داوای لێبوردنیش دەکەن نمونە؟
-لەمێژووی بەریتانیا شاژن(ئان بولین)بوختانی سێکس کردن لەگەڵ براکەی بۆ دروستکرا.تاوانباریش کرا و لەدوایی بەبڕیاری(پادشا هێری هەشتەم)سەریان پەراند بەڵام لەدوای(٥٠٠)پێنج سەد ساڵ ڕاستیەکان دەرکەوتن و شاژنی بەریتانیا (ئیلازابێس)شکۆی بۆ گەراندەوە.
-بەهەمان شێوە ئەفسەری ئەڵمانی(شتاوفو بێرگ)لەساڵی ١٩٤٤ هەوڵی بۆ کودەتا بەسەر دیکتاتۆری ئەڵمانی(ئەدۆلڤ هیتلەر) دا و سەرنەکەوت.لەدادگای ئەوکاتی هیتلەری شتاوفو بێرگ و هەڤاڵانی تۆمەتی بەناپاکی دادگایی کران و لەسێدارەش دران بەڵام لەدوان( ٧٥ )حەفتاو پێنج ساڵ ڕاستیەکان دەرکەوتن و لەڕێگای ڕاوێژکاری ئەوکاتی ئەڵمانی(خاتو ئەنگێڵا مێرکل) شکۆ بۆ شتاوفو بێرک و هەڤالانی گەرایەوە.
(ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی)

Top