ڕوونــــکـــردنـــەوەیــــەک لــــە بـــارەگــــای بــــارزانـــیـــیـــەوە
لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق،
لێرەوە ڕای دەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاتۆتە ئارا.
بارەگای بارزانی
3ـی شوباتی 2025
…………………………….