پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هەمواری یاسای بودجە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەکات بەهۆی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و، دەڵێ "ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 3-2-2025) هەروەها دەڵێ "ئومێده‌وارين ئەم هەنگاوە ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به‌زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين و، ده‌ستخۆشى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين، كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنيدا، به‌شدار بوون.
سوپاس و پێزانينى تايبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيران محه‌ممه‌د شياع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه و مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/3