هێرشی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا

 

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بە بەکارهێنانی "چەکی دوور مەودا و ورد" دامەزراوەکانی غاز و وزەی سەر بە پیشەسازی بەرگری ئۆکرانیایان کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی دوور مەودا و وردبین، ژێرخانی غاز و وزەی پەیوەست بە پیشەسازی بەرگری ئۆکرانیایان کردە ئامانج و بۆردومانیان کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بەشێوەیەکی گروپی ژێرخانی دابینکردنی غاز و وزەی پیشەسازی بەرگری ئۆکرانیا کردە ئامانج و سەرجەم ئامانجە دیاریکراوەکان بە سەرکەوتوویی لەناوبران.

جگە لەوەش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە خراوەتە خوارەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برایانسک، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی بێلگۆرۆد و فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ساراتۆڤ تێکشکێندراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top