کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک و گیانی لەدەستدانی فڕۆکەوانەکەی

کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک و گیانی لەدەستدانی فڕۆکەوانەکەی

 

 

 

لە فلیپین هەلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەلیکۆپتەرێک لە ناوچەی گیمبا لە  شاری نوڤا ئاکیجا لە فلیپین کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەش بەهۆی تێکشکانەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فلیپین (PNA)، ئێریک ئەپۆلۆنیۆ، وتەبێژی دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی فلیپین ڕایگەیاندووە، ئەو هێلیکۆپتەرە تایبەتە لە مانیلەوە بەرەو باگویۆ دەفڕی.

ئەپۆلۆنیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆپتەرەکە نزیک کاتژمێر 5:00ی پاشنیوەڕۆ لە ناوچەی گیامبا لە شاری نویڤا ئاكیجا لەکاتی گەڕانەوەیدا کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەوانەکە لە ڕووداوەکەدا ژیانی لەدەستداوە، گوتی: بۆیان دەرکەوتووە کە بزوێنەری هێلیکۆپتەرەکە کە بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی بینالۆنان وەستابوو، لەکاتی بەرزبوونەوەیدا تووشی کێشە بووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ڕوویداوە.

ئەپۆلۆنیۆ ئاماژەی بەوەدا، کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top