ڕۆژنامەنووسان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان لە پاکستان ئەنجامدا

ئەمڕۆ شەممە ١ ی شوبات کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی پاکستانی لە شاری پێشاوەر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە پەسەندکردنی یاسای ڕێگریکردن لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
پەرلەمانی پاکستان لەم دواییانەدا یاسایەکی دەرکرد کە دەسەڵاتی بەرفراوان بە حکومەت دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
یاسای خۆپاراستن لە تاوانە ئەلیکترۆنیەکان کە لە ٢٣ ی کانوونی دووەم لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی پاکستانەوە پەسەندکرا، گۆڕانکاری لە یاسای تاوانە ئەلیکترۆنیەکانی وڵاتەکەدا دەکات.
ڕۆژنامەنووسانی خۆپیشاندەری پاکستانی دەڵێن: ئەمە دەتوانێت ئازادی ڕۆژنامەگەری لەو وڵاتەدا سنووردار بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل