ئیسرائیل جارێکی دیکە ئاگربەست لە غەززە پێشێل دەکات

ئیسرائیل جارێکی دیکە ئاگربەست لە غەززە پێشێل دەکات

 

 

 

سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە ئاگربەستی لەگەڵ حەماس لە غەززە پێشێل کرد و شەقامی ئەلڕەشید و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ناوچەکەی بۆردومان کرد.

بە وتەی شایەتحاڵان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دوو مووشەکی لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی جوڵاو لە شەقامی ئەلڕەشید تەقاندووە.

لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لەلای فەلەستینییەکانی ناوچەکە دروستکرد، کە بە پێ  یان بە کەلوپەلی سادە و سەرەتایی دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.

هەروەها سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ماڵە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی بوریج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە میحوەری سەڵاح الدین لە شاری ڕەفەح کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top